پاییزە دار و دەوەن ڕەنگ زەردە

پاییزە دار و دەوەن ڕەنگ زەردە
با تەزووی سەردە بە تۆز و گەردە 
دیارە لای شەختەیە ناخۆش خەوەرێ
دارە خۆی دەڕنێ خەزەڵ هەڵ دەوەرێ 
هەورە ڕەشپۆشە بە گریە و ناڵە
سەرەتای شیوەنی مەرگی ساڵە
بە گـژەی سەردی هەناسەی کـەژ و کـۆ
ژینـی خۆی هاتەوە بیر پیرە هـەڵـۆ:
داخـەکەم بۆ گوڕ و تینی جوانیـم
ئەو دەمـەی چۆن و چ بووم، بۆ وانیـم؟
هـێز و سـۆمای نییە باڵ و چاوم
مامەوە گردەنشین بـێ ڕاوم
دوورە گۆشت پۆڕ و کەوم، وەردەکەوم
گۆشتە نێچیـرێ مەگەر بێتە خەوم

پیرییە پاییزی وەرزی ژیانە
وردەهەنگاوی بەرەو گۆڕ نانـە
وا هـەڵـۆی مردنە ڕاوی کردم
ڕاو بەتاڵیی مـنـە هاکا مـردم!
مـردنیش هـێـنـدە نە سووکە و سـانـا
سـەری لـێ گـێـژە هەزاران زانا
چـم بەسەردێ کە نەمام و مـردم
پەڕی بـەر بـایـەک و، خۆڵـی وردم
گـیان بەرەو کـوێ دەفـڕێ ڕوون نییە بـۆم
تـۆ بـڵـێی بـچـتـەوە لای بـاوە هـەڵـۆم؟!
تـۆ بـڵـێـی ڕاوێ هەبـێ لـەو بـەرزە؟
پاش هەموو چەرمەسەرەی ئـەم عـەرزە!
داخـم ئەو ڕازە لەبن سەرپـۆشــە
سـەفەری نـابـەڵـەدی نـاخـۆشــە
دڵ و دیـدەم کـە بـە دنـیـا فـێـرە
چـەنـدی پـێـم بـکـرێ دەمـێـنـم لـێـرە
ژیـن گـەلـێ شـیریـنـە فـیـزی نـاوێ
بـۆ مـەبـەسـت سـەر دەنـەوێـنـم تـاوێ
چـاری ئـەم دەردە لـە لای قـاڵاوە
گـەرچـی زۆر پـیرە بـە لاوی مـاوە
دەچـمـە لای و بـەوە چـم لـێـنـایـە
ڕەشییە و ئـاوی ژیـانـی لایـە
سـەرنـەوی دای لـە شـەقـەی شـابـاڵان
هـاتـە وێـرانـەیـەکـی جــێـی مـاڵان
بــوو بـە مـیـوانـی قـەلـێـکـی ڕوو ڕەش
چـەپـەڵ و ڕژد و لە مـەردی بـی بـەش
قەل قڕی: لـێـم مەیـە پـێـش زۆرداری
خـوا شـوکـور زۆر بـە کـەنـەفـتـی دیـاری
زووبـە چـیـت لـێـم گـەرەکـە پـێم بـێـژە
دوور لـە مـن بـگـرە لـەشـم بـە‌نـوێـــژە
وتـی ئـەی لالـەقـەلـەی هـەرلاوم
پـیـرم و زۆر لــە مـەرگ تـرسـاوم
هـەمـە پـرسـێـک و دەبـێ بـــمبووری
هـۆی چـیـیـە تـۆ کـە لـە مـردن دووری؟
وەک دەڵـێـن ئـێـوە بـە چـل ساڵ بـاڕن
تـوشـی وەش نـایـەن کـۆسـپ و بـاڕن
ڕێـیـەکـم پێ بـڵـێ بـۆ هـەرمـانـم
تـۆی لـە لات دەسـتـدەکـەوێ دەرمــانــم
سـوێـنـد دەخـۆم پاشی هـەتـا بشمـێـنـم
هـەرکـەوێ ڕاوی بـکـەم بـۆت بـێـنـم
قـەل گـوتـی: هـۆزی هـەڵـۆ زۆر خاون
سـەیرە لام چـۆنـە کـە خـاوەن نـاون؟
بـاب و کاڵـت بـە نـەزانـی مــردن
بـیـری سـەربـەرزیـیـە وای لــێ کـردن
هـەرکـەسـی بـەرزەفـڕە زوو دەمـرێ
بای بـڵـیـنـدایـی سـەر و دڵ دەگـرێ
مـاڵـی ئـێـوە کـە لـە لووتکـەی کـێـوە
لای جــن و دێـوە بـەڵای زۆر پـێـوە
خـوێـنـە‌پـوڕ پـوڕگـی دەخـاتـە خـوێـنێ
گـۆشـت کـەوی تـازە گـرفـتـی دێـنـێ
جـگـەر و سی و دڵـی مـامـر ژەهــرە
تـا وەهـابـی تـەقـەلات بـێ بـەهـرە
دەتـەوێ زۆر بـژی، خـۆش ڕابـوێـری
خـۆ لـە پـەنـدم گـەرەکـە نـەبـوێـری
وەرە وەک ئـێـمـە بـژی نـزم و نـەوی
شـەو لـەسـەر گـەنـدەڵـەدارێـک دەخەوی
خـواردنـی بـاشـی کـە تۆ نـەتدیـوە
گـۆشـتـی بـارگـیـنـی گـەنـی و تـۆپـیـوە
کـردنـی چـیـنـە لـە پـەیـن و شـیـاکـە
تـاو و تـیـنـی لـەشـە بـۆ دڵ چـاکـە
پـەنـدی بـاپـیرە بـە مـیـرات‌ مـاوە
خـوێـنـی زامـی کـەرە سـۆمـای چـاوە
گـفـتـی مـن گـەوهـەرە بـۆت هـەڵڕێـژم
تـاقـە دوو ڕێـت لـەبـەرە! پـێـت بـێـژم:
یـان لـە‌ناو بـۆگـەن و نـزمـایی ژیـان
یـان بـە سـەربـەرزیـیـەوە بـسپـێـرە گیان
ڕاچـەنـی لـەم وتـەیـە پیـرە هـەڵـۆ
هـاتـە بـەرچـاوی گـەلـێ کـەنـد و کـڵـۆ
کەوتە نـاو گـێـژی خەیاڵات و خەمان
مـان ئەگـەر وابـێ؟! چ شـیریـنـە نەمان!
وتـی: پیـرۆز بـێ لـە خـۆت ئەم ژینـە
جـەژنـی تـۆ بـۆ مـە شـەپـۆڕ و شـیـنـە
کـێ بـە سـەربـەرزی ژیـابـێ تـاوێ
ژیـنـی قـاڵاوی بـە پـووشـێـک نـاوێ
چـاوەڕێـی مـردنـە گـیـان بـا بـیـبـا
پـەڕ و بـاڵـم لـە چـیـا بـا بـیـبـا
بـە هـەڵـۆیی لـە ژیـان بـێبـەش بـم
نـەک هـەزارساڵـە قـەلـی ڕووڕەش بـم
بـۆ شـتـێک ئێستە لە خۆم بـێـزارم
مـن هـەڵـۆ بـۆچـی بـە تـۆ بوو کارم؟!
مـەرد ئـەگـەر کاری بـە نـامـەردانـە
دەردی سـەربـاری هـەمـوو دەردانـە
کـەوتـە خـۆ دای لە شەقەی باڵ دیسا
ئـاگـرێـکـی لـە دەروون دایـیـسـا
ڕاستەخۆ بۆ سەر و هەر بۆ سەر چوو
هـەردی جـێهـێـشت و لە هەوران دەرچوو
قەل هەزار ساڵــێ ژیـا بـەو تەرزە
سەرنەوی و، هێشتە هـەڵـۆ هەر بـەرزە

 

هه ژار


نظرات شما عزیزان:

هستی
ساعت9:36---7 بهمن 1395
خیلی زیباس

نام :
آدرس ایمیل:
وب سایت/بلاگ :
متن پیام:
:) :( ;) :D
;)) :X :? :P
:* =(( :O };-
:B /:) =DD :S
-) :-(( :-| :-))
نظر خصوصی

 کد را وارد نمایید:

 

 

 

عکس شما

آپلود عکس دلخواه:







تاريخ : سه شنبه 5 بهمن 1395 | 17:16 | نویسنده : kurdistan |
.: Weblog Themes By VatanSkin :.